‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌م كاته‌دا وه‌رزش بكه‌ن

وێستگە ستایل-

له‌مێژه‌وه‌ ده‌وترێت وه‌رزشكردن كلیلی ته‌ندروستی باشه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌زاج و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سترێس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی‌ هه‌ته‌ باش و ته‌ندروست بژیت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ وه‌رزش بكه‌یت.

تیمێكی توێژینه‌وه‌ له‌ زانكۆی سیدنی چاودێری 30 هه‌زار كه‌سیان كردوه‌ كه‌ به‌ده‌ست كێشی زیادده‌ی‌ له‌شیانه‌وه‌ ناڵاندویانه‌ له‌ماوه‌ی‌ 8 ساڵی پێش توێژینه‌وه‌كه‌، له‌كۆی ئه‌م ژماره‌یه‌ 3000 كه‌سیان توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م بوون.

پسپۆڕان تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی له‌ كۆتای ڕۆژدا مرۆڤ له‌ نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن پارێزراو ده‌كات و ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خته‌ %61 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری Diabetes Care بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ داتای 29836  خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رو 40 ساڵ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت چالاكی جه‌سته‌ی‌ چه‌ند كار له‌ دۆخی ته‌ندروستی به‌شداربووه‌كان ده‌كات.

ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئێواران كاتیان بۆ وه‌رزشكردن داناوه‌ مه‌ترسی مردنیان به‌ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك %61 كه‌متر بووه‌ و ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن %36 كه‌متر بووه‌، پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌رزشی به‌یانیان سوودی هه‌یه‌ به‌ڵام هیچكات سووده‌كه‌ی‌ ناگات به‌و جوڵه‌ و وه‌رزشه‌ی‌ له‌ئێواراندا ئه‌نجام ده‌درێت.


PM:05:33:15/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌