توێژینه‌وه‌یه‌ك: گۆڕانی كه‌شوهه‌وا مه‌ترسی مردن به جه‌ڵده‌ی مێشك زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌یوه‌ندی نێوان نیو ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و پیسبوونی ژینگه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌كان ئاشكرای كردوه له ساڵی 1990 ه‌وه تێكڕای مردن به‌هۆی جه‌ڵده‌ی مێشك ڕووی له‌زیادبوون كردوه.
توێژه‌ره‌وه چینیه‌كان ماوه‌ی 30 ساڵه داتا له‌سه‌ر كاریگه‌ری و په‌یوه‌ندی نێوان به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ كۆده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر زیاتر له 200 ده‌وڵه‌ت و ناوچه‌ی جیاواز.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستوه ته‌نها له ساڵی 2019 نیو ملیۆن هاوڵاتی به‌هۆی جه‌ڵده‌ی مێشكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌واش به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئه‌م حاڵه‌ته داده‌نرێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه پیاوان زیاتر به‌هۆی جه‌ڵده‌ی مێشك گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌راورد به خانمان، به‌گشتی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ته‌واوی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووه.
PM:05:29:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوهتهوه