كه‌ی پێویسته فڵچه‌ی ددان بگۆڕدرێت؟
وێستگە ستایل-
كه‌م كه‌س هه‌یه ڕۆژانه فڵچه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان بۆ ددانی به‌كارنه‌هێنێت، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت پێویسته كه‌ی فڵچه‌ی ددانه‌كه‌ت بگۆڕیت به دانه‌یه‌كی نوێ؟
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خانمه پزیشكی ددان"هاجرا ساراوان" چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌دات له‌باره‌ی كاتی پێویست بۆ گۆڕینی فڵچه كۆنه‌كه‌ت كه ددانتی پێ خاوێن ده‌كه‌یته‌وه.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت"باشتر وایه 3 مانگ جارێك فڵچه‌ی ددان بگۆڕدرێت هه‌ندێكجار له‌و كاتانه‌ی فڵچه‌كه زوتر خراپ بوبێت پێویسته پێش ئه‌و ماوه‌یه بگۆڕدرێت، چونكه پاش ئه‌و كاته توانای خاوێنكردنه‌وه‌ی ددانی نابێت"
سه‌باره‌ت به توشبوون به په‌تا ئه‌م پزیشكه وتویه‌تی" هه‌ركات توشی په‌تای زستانه بویت ئه‌وه باشتر وایه پاش چاكبوونه‌وه‌ت فڵچه‌كه‌ت بگۆڕیت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه توشی په‌تاكه نه‌بیته‌وه"
سه‌باره‌ت به فلچه‌ی كاره‌بای به هه‌مان شێوه 3 مانگ جارێك پێویست به گۆڕین ده‌كات، هه‌موو جارێكیش پاش شۆردنی ددانت له خاوێنی و وشكی فڵچه‌كه‌ت دڵنیا ببه‌ره‌وه پاشان بیخه‌ره‌وه شوێنی خۆی.
PM:07:03:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه