خانمێك له یه‌ك كاتدا دووگیان بووه و توشی شێرپه‌نجه‌ش بووه
وێستگە ستایل-
ماندوێتی زۆر و هێڵنجدان و ڕشانه‌وه به به‌رده‌وامی ئه‌و نیشانانه بوون كه خانمێكی گه‌نجی به‌ریتانی به‌ناوی" كیتلین ماكالیندن" به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندویه‌تی وایزانیوه ته‌نها نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی دووگیانییه به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پزیشكی كردوه زانیویه‌تی توشی شێرپه‌نجه بووه.
ئه‌م خانمه له یادی 24 ساڵه‌ی له‌دایكبونیدا توشی هێڵنج و ڕشانه‌وه بووه به‌دیاریكراوی له‌كاتی به‌یانیاندا، و ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌كردۆته‌وه ئه‌وه‌یه توشی شێرپه‌نجه بوبێت.
ئه‌م خانمه تایبه‌ت به گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" وتویه‌تی "له‌ڕۆژی یادی له‌دایكبونمدا به ئازاری ملم خه‌به‌رم بویه‌وه، ته‌نێك كه قه‌باره‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكۆڵه‌ی به‌زالیایه‌ك بووه له‌سه‌ر ملم دروست بووه، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ردانی پزیشكم كرد بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی دووگیانی بكه‌م و وامزانی ئه‌و وه‌ره‌مه بچوكه‌ی ملیشم و هێڵنجدانه‌كه‌ش هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندیان به دووگیان بوونه‌كه‌مه‌وه هه‌یه"
سێ مانگ پاش دووگیانیه‌كه قه‌باره‌ی به‌زالیاكه ئه‌وه‌نده‌ی تۆپی گۆڵفی لێهاتوه و پاش پشكنین زانیویه‌تی توشی شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنه لیمفاویه‌كان بووه به‌ناچاری ده‌ستیكردوه به وه‌رگرتنی ده‌رمانی ستیرۆید.
ئه‌م خانمه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به كۆرپه‌كه‌ی نه‌گات وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خستۆته پاش منداڵبوونه‌كه‌ی و مه‌رجی ئه‌وه‌شی هه‌یه نابێت شیری خۆی بدات به كۆرپه‌كه‌ی.
باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنه لیمفاویه‌كان:
-ئاوسانی بێ ئازار له سك و مل و ڕان
- ئاره‌قكردنه‌وه‌ی توند و زۆری شه‌وانه
-له‌ده‌ستدانی بڕێكی زۆر له كێشی له‌ش
-توندبوونی هه‌ناسه
PM:06:11:13/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه