کام ڕێگای ڕێگری لە دووگیانی (مەنع) باشترە؟
وێستگە ستایل-
خانمان پرسیاری ئهوه دهكهن کام ڕێگای ڕێگری لە دووگیانی (مەنع) باشترە؟ لهم بابهتهدا دکتۆرە تاڤان پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبون و نەزۆکی وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه و دهشڵێت"پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە گرنگە ئاگاداری ئەم خاڵانە بین:"
چەندین ڕێگای کاریگەری مەنع بەردەستن لەوانە:
"ڕێگا درێژخایەنەکان وەکو دانانی لەولەب ( هۆرمۆنی و ناهۆرمۆنی) لە سەدا %99 کاریگەرن، ڕێگاتری درێژخایەن وەکو چاندنی هۆرمۆن لەژێرپێستدا کە ئەمانیش تا ٥ ساڵ، لە سەدا ٩٩٪ کاریگەرن"
ڕێگا کاریگەرەکانی تر وەک:
1-حەبی مەنع: کاتێک بە شێوەی ڕێک و پێک بەکاردێن زۆر کاریگەرن لە سەدا %99 بە شێوەی حەبی ڕۆژانە یاخود هەفتانە بەردەستن.
2-کۆندۆم: یەکێک لە ڕێگا کاریگەرەکانە هی پیاوان لە سەدا ٩٨٪ کاریگەرە، کۆندۆمی خانمانیش لە سەدا %95 کاریگەرە
3-ڕێگای نەشتەرگەری یەکێکە لەو ڕێگایانەی کاریگەرییەکەی هەمیشەییە و لەسەدا %99 کاریگەرە
هەڵبژاردنی ڕێگای باش بە پێی جیاوازی کەسەکان و پێداویستیان دەگۆڕێت، ستایلی ژیان، هۆکاری تەندروستی ڕیگاکە دەگۆڕێت بۆیە پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بۆت دەستنیشان بکات و ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
PM:05:56:13/04/2024
ئهم بابهته 1612
جار خوێنراوهتهوه