ڕۆیشتن به‌ده‌م خه‌وه‌وه نه‌خۆشییه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی ڕۆیشتنیان هه‌یه به‌ده‌م خه‌وه‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن حاڵه‌ته‌كه‌یان نه‌خۆشییه یان ئاساییه؟ دكتۆر شوان پزیشكی نەخۆشییەکانی مێشک و شەقیقە و پارکینسۆنیزم له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی دروست ده‌داته‌وه به‌م كه‌سانه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ڕۆیشتن به‌ده‌م خه‌وه‌وه یەکێکە لە و نەخۆشیانەی لە دێر زەمانەوە ناسراوە."
نیشانەکانی بریتیە لەوەی "نەخۆشەکە بەدەم خەوەوە هەڵدەستێ جێگاکەی بەجێدێڵێ، نەخۆشەکە لەوانەیە هەندێ ڕەفتاری جیاواز جیاواز بەدەم خەوەو ئەنجامبدات وەک ڕێکخستنی کەلوپەلەکانی، خواردن‌و خواردنەوە، یاخود میز کردن لە شوێنی نەشیاودا، یان تەنانەت دەستوەشاندن. "
-ئەم حاڵەتە لە کاتە زووەکانی خەودا ڕوو دەدات، وە نەخۆشەکە خۆی دەگەڕێتەوە بۆجێگاکەی یان کەسێک دەتوانێ بیباتەوە سەر جێگاکەیو بەردەوامی بداتەوە بە خەوەکەی. نەخۆشەکە هیچ ئەم کردارانەی بیر نیە.
- هۆکارەکەی بە تەواوی نەزانراوە ،بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە هۆکاری بۆماوەیی دەورێکی گرنگی هەیە.
PM:03:32:09/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه