ڤیدیۆ: مه‌یمونه‌كان شارێكیان داگیركردوه
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ژیانی وشكانی له تایلاند پلانی ئه‌وه‌یان داناوه ئاشته‌وای له‌نێوان مرۆڤ و مه‌یمونه‌كانی شاری لۆبۆری ئه‌و وڵاته دروست بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ژماره‌ی مه‌یمونه‌كان زۆر بووه و بۆته هۆی دروستبوونی كێشه له‌و ناوچه‌یه.
مه‌یموونی مكاك له شاری لۆبۆری بۆته هێمای ڕۆشنبیری و سه‌رنجڕاكێشانی گه‌شتیاره‌كان، به‌ڵام مه‌یموونه‌كان زۆركات په‌لاماری ئه‌و خواردنه ده‌ده‌ن كه به هاوڵاتیانه یان خه‌ڵك بریندار ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگ و پێڵاو و كه‌ره‌سته‌یان له‌به‌ر داده‌كه‌نن و ئازاری خه‌ڵك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی توڕه‌كردوه.
بۆ ڕێكخستنی ئه‌م دۆخه به‌رپرسی ژیانی وشكانی و پارێزگاری له ڕووه‌ك له‌و شاره بڕیاریداوه نزیكه‌ی 2500 مه‌یموون له ناو شاره‌كه كۆ بكرێته‌وه و بخرێنه شوێنی تایبه‌ت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن ڕێگایه‌ك بگرنه به‌ر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ژماره‌ی مه‌یمونه‌كان له شاره‌كه و وتویه‌تی" نامانه‌وێت مرۆڤ ئازاری مه‌یمونه‌كان بدات و ناشمانه‌وێت مه‌یمونه‌كان ئازاری مرۆڤ بده‌ن."
PM:10:02:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه