‌شه‌ش جۆر پشكنینی خوێن پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك ئه‌نجامی بدات

وێستگە ستایل-

دواین ڕاپۆرت كه‌ گۆڤاری"واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئه‌و پشكنینانه‌ی‌ خوێن خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ تاك ئه‌نجامی بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ دۆخی ته‌ندروستیه‌وه‌ ئاگاداربێت، ئه‌مانه‌ش 6 گرنگترین ئه‌و پشكنیانه‌ن كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌.


1- پشكنینی گشتی خوێن:
ئەم پشکنینە ژمارەی تەواوی خوێنی لەش (CBC) و خڕۆکە سوور و سپییەکانی خوێن و هەروەها په‌ڕه‌كه‌كانی خوێن دەپێوێت. دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ناسینەوەی هەوکردن و حاڵەتەکانی وەک کەمخوێنی و تەنانەت شێرپەنجەی خوێنیش.

ستیڤن کۆپێکی، پزیشکی دڵ لە کلینیکی مایۆ لە شاری ڕۆچێستەر لە ویلایەتی مینیسوتا دەڵێت"ئەگەر تەندروست بیت،ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ دوو بۆ سێ ساڵ جارێك ئه‌م پشكنینه‌ بكه‌یت"


2-پشكنینی میتابۆلیک:
ئه‌م پشكنینه‌ بەکاردێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی گلوکۆز و سکرینکردنی نەخۆشی شەکرە، کۆپێکی دەڵێت"پشکنینەکە سوودی هه‌یه‌ بۆ زانینی دۆخی ته‌ندروستی گورچیلە و جگەر و کارکردنی غودەی دەرەقی و ئەلکترۆلایتەکانی وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کالیسیۆم له‌ جه‌سته‌دا"

3-پشكنینی چەوری خوێن:
پشکنینی چەوری، کە ڕەنگە پێویست بکات پێش ئه‌وه‌ی‌ پشكنینه‌كه‌ بكرێت كه‌سه‌كه‌ بەڕۆژووبێت و هیچ نه‌خوات ئاستی کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسیرید بپێوێت، بەرزی ئاستی چه‌وری خوێن دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ."

4-پشكنینی A1C:
پشکنینی A1C تێکڕای ئاستی شەکری خوێن لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا دەپێوێت و دەتوانێت ئامرازێکی بەسوود بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە. کۆپێکی ئاماژە بەوە دەکات کە بەڕۆژووبوون پێویست نییە پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌.

5-پشکنینی غودەی دەرەقی:
پشکنینی TSH (هۆرمۆنی هاندەری تایرۆید) دەتوانێت ئاماژە بە نائاسایییەک بکات لە ڕژێنی سایرۆیددا، یان چالاکیی زۆر (زیاد سایرۆید) یان کەم چالاکیی (کەم سایرۆید).
هەرچەندە تێکچوونی کارکردنی غودەی دەرەقی چارەسەر دەکرێت و بە دەگمەن مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکات، بەڵام پێری میرز دەڵێت "کاریگەری لەسەر نزیکەی هەموو سیستەمێکی جەستە دەبێت"، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانەی بەرفراوان، لەوانە گۆڕانی کێش و ماندوێتی و کێشەی خەو.

6-ڤیتامین D:
پشکنینی ڤیتامین D تا ڕادەیەک مشتومڕی لەسەرە له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌، هه‌ندێك دەڵێن ئه‌م پشكنینه‌ دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکانی جەستە، پسپۆڕان لایان وایه‌ چەندین تاقیکردنەوە پرسیاریان لەسەر سوودە تەندروستییە ڕاستەقینەکانی خواردنی تەواوکەری ڤیتامین D وروژاندووە."


PM:09:13:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌