‌هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری گەڕی

وێستگە ستایل-

گەڕی حالەتێکی پێستە کە بەهۆی مێروویەکی بچوکەوە درووست دەبیت کە ناوی Sarcoptes mite ، کە بە مایکروسکۆپ دەبینرێت، دەچێتە پێستەوە و چەناڵێک دروست دەکات و هێلکەکانی تیادا دەنێت دواتر دەتروکێن دێنە سەر پێستەکە، خوراندن دروست دەکەن چونکە پیست هەستیاری دروست دەکات بەبوونی مێرووەکە و پیساییەکەی و دەگۆێزرێتەوە بەخیرای لە کەسێکەوە بۆ کەسیکی تر لەناو خێزاندا، هەروەها لە خویندنگا و لە بەندینخانە و ئەوشوێنانەی بە کۆمەڵ بەیەکەوە دەژین، دکتۆرە ئاشتی پسپۆری پێست وجوانکاری وزوهری له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چیین؟
خوراندنێکی زۆر بەتایبەتی لە شەواندا کە کەسیی توش بوو ناتوانیت بخەوێت لەبەر خوراندن یان بەخەبەردیَت، بوونی چەناڵیکی بچوک و بلقی زۆر ورد لە نیو پەنجەکانی دەست و مەچەک و دەوروبەری ناووک و کەمەر و سنگ و دەوری مەمک و بن باڵ و سمت وناوگیان و لە منداڵدا لەبەری پێ و ناولەپی دەست وسەر و هەموو لەش دروست ده‌بێت.

زیانە لاوەکیەکانی گەڕی:
1-بە هۆی خوراندنی زۆرەوە پێست بریندار دەبێت وتوشی هەوکردنی بەکتریا دەبێت. 
3-ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە و نەخۆشی درێژخایانیان هەیە بە قورسی دەیگرن و پیێستیان توشی کڕێش و برین وقەتماخە دەبێت هەموو جەستە دەیگریَته‌وه‌ هەندێكجار چاره‌سه‌ر بۆیان زەحمەت ده‌بێت.

خۆپاراستن و چارەسەرکردنی:
1-هـه موو كەسێك كه لوپەلی تایبەتی خۆی بەکاربهێنێت جلوبەرگ و خاولی ولفکە و پێخەف چونکە مێروه‌کە دەمێنێتەوە لەم شوینانە بۆ ماوەیەک.
2-شتن وکولاندنی جل و سەرچەڤ وخاولی لفکە، ئەوانەی بەکاردێت و دەتوانرێت بشورێت بە ئاوی زۆر گەرم یان بەشیوەی پاکردنەوەی ووشک.
3-ئەوەی ناتوانرێت بشۆرێت وەک دۆشەک وسەرین دەبێت بخریتە بەرخۆر  یان لەشوینک بەجێ بهێڵرێت بەکار نەهێنریت بەچەند هەفتەیەک بۆ ئەوەی ئەو مێرووە نەمێنیت.
4-ئەگەر یەکێک لەماڵەکەدا توش بوو دەبێت هەموو چارەسەر وەربگرن هەندیَكجار هیشتا کەسەکە هیچ نیشانەیەکی نییە نەخۆشیەکە دەگوێزێته‌وه‌ بۆ کەسێکی تر.
5-چارەسەر بە کرێمی پێرمپرین ومالپایون و سه‌لفه‌ر، هـه‌ندێكجار دوای‌ چارەسەركردن و نەمانی‌ مێروه‌كه‌هێشتا خوراندن هەر بەردەوامە.
6-سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆری پێست لە کاتی هەستکردن بەبوونی نیشانەی حاڵەتەکە


PM:05:14:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌