‌ڤیدیۆ: جۆرێك كاغه‌ز بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ چاو و حه‌سوودی نرخه‌كه‌ی‌ 250 یۆرۆیه‌

وێستگە ستایل-

بابه‌تی فرۆشتنی كاغه‌ز كه‌ قورئانی له‌سه‌ر نوسراوه‌ و خواردنی كاغه‌زه‌كان بووه‌ به‌ باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

كۆمپانیایه‌ك له‌ هۆڵه‌ندا چه‌ند به‌رهه‌مێكی جیاوازی خستۆته‌ بازاڕه‌وه‌ ئه‌ویش پارچه‌ كاغه‌زه‌ كه‌ ده‌كرێت بخورێت و له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كان قورئان نوسراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ریه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌تێك دانراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بڕێك پاره‌.

ئه‌و كاغه‌زانه‌ی‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ چاوی پیس و حه‌سوودیه‌ نرخه‌كه‌ی‌ 250 یۆرۆیه‌ و چه‌ندین پاكێجی دیكه‌ی‌ تیادایه‌ كه‌ نرخه‌كانیان جیاوازه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕیكلامی كۆمپانیاكه‌ كاغه‌زه‌كان له‌ نیشاسته‌ی‌ په‌تاته‌ دروستكراوه‌ و به‌زه‌عفه‌ران له‌سه‌ری نوسراوه‌، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ چا و ئاو  و ته‌نانه‌ت شیر تێكه‌ڵاوبكرێت و بخورێته‌وه‌ و زیان به‌ته‌ندروستی ناگه‌یه‌نێت، كۆمپانیاكه‌ له‌ڕوكاری ده‌ره‌وه‌ی‌ سایته‌كه‌ نوسیویه‌تی" سوپاس بۆخوا بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌، ده‌توانن هه‌ست به‌جیاوازی بكه‌ن پاش خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌ك لاپه‌ڕه‌ هه‌ست به‌ ئارامبوونه‌وه‌ی‌ ده‌رونتان ده‌كه‌ن، پێشنیارتان بۆ ده‌كه‌م بیكڕن"

زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌بووه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌یان گرتوه‌ بازرگانی كردن گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕادده‌یه‌ی‌ بازرگانی به‌ خودا و ووشه‌ی‌ خودا و قورئان بكه‌ن، یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت" قورئان چاره‌سه‌ری ڕۆحه‌ نه‌ك گه‌ده‌". 


PM:05:03:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌