‌كۆمپانیایه‌ك موچه‌ی‌ 9 مانگ ده‌دات به‌ هه‌ر كارمه‌ندێك ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌

وێستگە ستایل-

کۆمپانیای ڕاوێژکاری کارگێڕی ماکینزیش ی به‌ریتانی مووچە دەبەخشێت، لەگەڵ خزمەتگوزاری ڕاهێنانی پیشەیی و سەرچاوەی دیکە، بۆ هەندێک لەو کارمەندانەی ئارەزووی ڕۆیشتنیان هەیە.کۆمپانیاكه‌ ئاماده‌ی‌ خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێشوەختە مووچەی 9 مانگی پێشکەش بە بەشێک لە کارمەندەکانی بكات بەرامبەر دەستلەکارکێشانەوەیان.

بەپێی ئەو زانیاریانه‌ی‌ لەلایەن "بلومبێرگ"ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ "ئەم هەنگاوە بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەی لەندەنی "زە تایمز" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا بابه‌تی دوایین گۆڕانکاری لە کارمەندانی کۆمپانیا بەناوبانگەکەی ڕاوێژکاری بۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان خراوه‌ته‌ڕوو، و دوای ماوەیەکی کەم لە هۆشداریدانی هەندێک لە ڕاوێژکارە ئەمریکییەکانی ماکینزی دێت کە کاتیان تەواو دەبێت بۆ  پلە بەرزکردنەوەیان"

كۆمپانیای مەکینزی و هاوتاکانی لە جیهانی ڕاوێژکاریدا ژمارەی كارمه‌نده‌كانی خۆی كه‌مكردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا كارمه‌ندی نوێ ناخاته‌ سه‌ركار به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ داواكاری له‌سه‌ر كاره‌كانیان.

وتەبێژی مەکینزی وتویه‌تی "ئەم کردارانە بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ڕێبازی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی ئەدای کارکردنمان تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت کاریگەر بێت، و بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پەروەردەیی و پشتیوانیکەر ئەوە بکەین كه‌ مه‌به‌ستمانه‌" هاوكات بەشێکی سەرەکی ئەرکەکەمان یارمەتیدانی خەڵکە بۆ فێربوون و گەشەکردن بۆ سەرکردە، جا ئه‌وان لە مەکینزی بەردەوام بن لە کارەکانیان یان لە شوێنێکی دیكه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانیان بده‌ن."

ڕۆژنامەکە ئاشكرای كردوه‌ ڕوون نییه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ كێن، ئایا ئۆفەرەکە پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی هاوبەشی لە کۆمپانیای مەکینزی دەکرێت کە تیمەکانی ڕاوێژکاران لە پڕۆژەکانی کڕیاران بەڕێوەدەبەن و یاریدەدەری هاوبەشەکان ده‌گرێته‌وه‌ یان نا،  ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەڕێوەبەرانەی کە بنکەکانیان لە ئەمریکایە، ئۆفەری هاوشێوەیان پێگەیشتووە، تا ئێستا ڕوون نییە کە کۆی گشتی چەند کارمەند شایستەی ئەو ئۆفەرە دەبن."

ساڵی ڕابردوو، مەکینزی دەستیکرد بە خولێکی دەگمەنی کەمکردنەوەی کارەکان، پلانی دانا نزیکەی 1400 هەلی کار کەم بکاتەوە، بە پلەی یەکەم لەنێو ستافی پشتیوانیدا له‌جیاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كان مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن، تیایدا نزیکەی 3%ی ستافێک کە لە 5 ساڵ لەمەوبەر 28 هەزار كارمه‌ند بۆ نزیکەی 47 هەزار زیادی كرد، وتەبێژی کۆمپانیای ماکینزی ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکە "بەردەوام دەبێت لە دامەزراندنی کارمەند به‌ڵام به‌هێزه‌وه‌ دایان ده‌مه‌زرێنێت".

ماکینزی ڕایگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو داهاتێکی پێوانەیی بەدەستهێناوە کە 16 ملیار دۆلار بووە و لەم دواییانەشدا هاوبەشی بەڕێوەبردنی جیهانی بۆب ستیرنفێڵزی هەڵبژاردەوە، کە ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە لەلایەن کاندیدە ناوخۆییەکانی دیکەوە بۆ پۆستی باڵا لە کۆمپانیاکەدا.


PM:10:16:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌