‌مۆزی كاڵ یان پێگه‌یشتوو كامیان به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی؟

وێستگە ستایل-

بەدوای خواردنێکی تەندروستدا دەگەڕێیت بۆ تەندروستی جەستەت؟ ئەگەر بەزۆری حەزت لە خواردنی مۆز نییە، بەدڵنیاییەوە بیرۆکەکەت دەگۆڕێت کاتێک زانیاریت لەسەر سوودەکانی دەبێت.

مۆز سەرچاوەیەکی گەورەی پۆتاسیۆمه‌:
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی زانیاری گشتی ئه‌مه‌ریكا"Wisconsin Department of Public Information"  ئاشكرای كردوه‌ مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و C و بە تایبەتی ڕێژه‌یه‌كی زۆر باش پۆتاسیۆمی تیادایه‌. 

پۆتاسیۆم یارمەتی ڕێکخستنی کارکردنی دەمارەکان و گواستنەوەی ماددە خۆراکیەکان دەدات بۆ خانەکان، لە هەمان کاتدا پاشماوەی زیانبه‌خشی ناو جەستە لەناو دەبات، هەروەها بەرزی پەستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئێستا كامیان باشتره‌ مۆزی پێگه‌یشتوو یان مۆزی كاڵ؟
شارەزایان باس لەوە دەکەن کە مۆزی پێنگەیشتوو کەمێک باشترە لە مۆزی پێگەیشتوو.

مۆزی سەوز جۆرێك نیشاسته‌ی‌ تیادایه‌ یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات،هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، هەروەها تایبەتمەندییەکی کیمیایی تێدایە کە ڕەنگە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئازاری گەدە بدات و ئەگەری تووشبوون بە سکچوون یان قەبزی کەم بکاتەوە،نەک هەر ئەوە، بەڵکو یەک مۆز نزیکەی 25%ی پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت.

مۆز بۆ وه‌رزشوانه‌كان سوودی هه‌یه‌:
بەپێی بابه‌تێك كه‌ ماڵپەڕی فەرمی "HealthySD" لە ئەمریکا بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" مۆز ئاوی کەمتر لە زۆربەی جۆرەکانی تری میوەی تێدایە، بۆیە ڕێژەی کاربۆهیدراتەکەی بە کێش زیاترە، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە مۆز لەلایەن وەرزشوانانی یاری قورسای بە باشترین بژارده‌ دەزانرێت.

پێویست ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێكهاته‌ خۆراكیانه‌ی‌ سه‌رفیان كردوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مۆز بخۆن له‌پێش و دوای ڕاهێنانه‌ قورسه‌كانیان.


PM:09:48:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌