چه‌ند جۆرێك شه‌ربه‌تی سروشتی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
شه‌ربه‌تی فرێش یه‌كێكه له خواردنه‌وه پێویسته‌كان بۆ ته‌ندروستی، به‌تایبه‌ت به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی" هێلس لاین" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا چه‌ند جۆرێك شه‌ربه‌تی فرێش خراوه‌ته ڕوو یارمه‌تی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ده‌ده‌ن.
1- شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ و گریپ فروت و میوه ترشه‌كان:
ئه‌و میوانه‌ی ترشن %60 ی پێویستی له‌ش به ڤیتامین سی دابین ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر كوپێك، ئه‌م ڤیتامینه تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكسانی تیادایه و خانه‌كانی له‌ش ده‌پارێزێت له‌و ماددانه‌ی زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن.
2-شه‌ربه‌تێك له تێكه‌ڵاوی سێوی سه‌وز و گێزه‌ر و پرته‌قاڵ:
تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌م میوه و سه‌وانه یارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن خۆی بپارێزێت له هه‌وكردن له‌ڕێی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌شه‌وه.
3- شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر و گێزه‌ر و زه‌نجه‌بیل و سێ‌و:
شه‌ربه‌تێكی پڕله مادده‌ی به‌هێزكه‌ره سێ جۆر سه‌وزه‌ی تیادایه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن.
4-شه‌ربه‌تی ته‌ماته:
ته‌ماته ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین B9 كه پێی ده‌وترێت "ترشی فۆلیك" یهرگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، بێجگه له‌وه‌ش له ته‌ماته‌دا مه‌گنسیۆم هه‌یه كه خۆی دژه هه‌وكردنێكی سروشتیه.
5- شه‌ربه‌تی كیوی و شلیك:
دوو بژارده‌ی زۆر ته‌ندروستن و پڕن له ڤیتامین C كه بۆ له‌ش سودێكی زۆری هه‌یه.
PM:09:09:02/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوهتهوه