‌کەی منداڵبوون پێویسته‌ بەنەشتەرگەری بکرێت؟

وێستگە ستایل-

به‌شێك له‌ خانمانی دووگیان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی منداڵیان ببێت، به‌شێكی دیكه‌ش ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵه‌كه‌یان بهێننه‌ دونیاوه‌، دکتۆرە دیمەن پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ تیایدا ئافره‌تی دووگیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری كۆرپه‌كه‌ی‌ له‌دایك ببێت.

لە چوار حاڵەت و کاتتدا پێویستیمان بە نەشتەرگەری دەبێت:

1- کاتێک وێڵاش بە شێوەیەکی ڕێژەیی یان بە تەواوەتی سەری منداڵدانی داپۆشیبێ کە ئەبێتەهۆی خوێنبەربونی قورس لە کاتی دووگیانی و لەکاتی منداڵبون دا.
2- کاتێک قەبارەی مناڵەکە گەورەتر بێت لە ڕەحمی دایک.
3- ئەگەر ئاراستەی مناڵەکە لە ڕەحمی دایکدا ئاسۆیی بێت و سەرو لە ناوچەی زێ نەبێت و بە پێچەوانەوە یان لە لاوە بێت.
4- پێشتر بە نەشتەرگەری منداڵی بوبێت.


PM:10:46:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌