‌درۆی نیسان له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟

وێستگە ستایل-

خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی جیهان یادی ڕۆژێك ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت" درۆی نیسان" تیایدا بابه‌تی گاڵتەجاڕی یایه‌تس پێكه‌نین ئاڵوگۆڕ دەکەن.

مێژوو و سەرچاوەی ڕۆژی درۆی نیسان بۆ كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟

ئه‌گه‌رچی سەرچاوەی ڕۆژی درۆی نیسان نادیارە بەڵام پێدەچێت ئەم بابه‌ته‌ بگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1582 کاتێک پاپا گریگۆری سێزدەهەم ساڵنامەی زاینی ناساند.

ساڵنامەی گریگۆری لە ڕۆژی یەكی یه‌نایر دەست پێدەکات، بەڵام لە كۆندا ساڵ لە دەوروبەری یەکەمی نیسان دەستیپێکردووە، کاتێک ساڵنامەکان گۆڕدرا، هەندێک کەس لە کۆتا هەفتەی مانگی ئازارەوە تا یەکەمی مانگی نیسان بەردەوام بوون لە ئاهەنگی سەری ساڵ.

پاشان خەڵک دەستیان کرد بە گاڵتەکردن بەو کەسانەی کە پابەند بوون بە ساڵنامەی کۆن و بەم شێوەیە داب و نەریتی "ڕۆژی یه‌كی نیسان” دەستی پێکرد، هەروەها مێژوونووسان ڕۆژی یه‌كی نیسان بە "فێستیڤاڵەکانی وەک هیلاریا" دەبەستنەوە، کە بە زمانی لاتینی بە واتای دڵخۆشی دێت، لەم ڕۆژەدا خەڵکی ڕۆمای کۆن بە جلوبەرگەوە خۆیان دەپۆشی و گاڵتەیان بە یەکتر دەکرد و یارییان دەکرد.

ئەم ڕۆژە لە دوای فێستیڤاڵی هۆلی هیندستان و فێستیڤاڵی سیزدا بیداری فارسی و پوریمی جوولەکەکان دێت و ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە سێ فێستیڤاڵی سەرەتای بەهار جۆری جیاوازی خۆشی لەخۆدەگرێت.


PM:03:45:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌