پسپۆڕێك نیشانه‌كانی شه‌وی قه‌در دیاری ده‌كات
وێستگە ستایل-
لەگەڵ چوونە ناو دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان، موسڵمانان دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە لە "شه‌وی قه‌در" ، بۆ ئەوەی په‌رستش زیاتر بکەن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوون لە پرسیار سەبارەت بە چۆنیەتی پشتڕاستکردنەوەی شه‌وی قه‌در، بۆ ئەوەی موسڵمانان په‌رسشتی زیاتر بکەن و قورئانی پیرۆز بخوێننەوە لەو شەوەی کە "لە هەزار مانگ باشترە".
خالد زه‌عاق، شارەزای فەلەکناسی سعودی،ڕونیكردۆته‌وه ئەو نیشانە گەردوونی و فەلەکناسی و کەشوهەوایانە چین کە له‌شه‌وانی قه‌در ده‌رده‌كه‌ون.
زه‌عاق باسی له‌وه كردوه شەوی ڕابردوو، شەممە، یەکەم شەو بوو لە دە شەوەکە، ئه‌م شه‌وه گرنگترین شەوی ساڵه شەوی دابەزینی قورئانی پیرۆزە، هەر بۆیە پەروەردگاری ناوی لێناوه "شه‌وی قه‌در"
ئه‌م پسپۆڕه لە درێژەی قسه‌كانی له ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه وتویه‌تی"لە گێڕانەوەکەدا هاتووە شه‌وی قەدر نیشانەی گەردوونی و فەلەکی و کەشوهەوای هەیە، لەوانەش هەڵهاتنی خۆر بەبێ تیشکەکانی و هەروایە هەروەها شەوێکی ئارام، نە گەرم و نە سارد"
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەنێو زانایاندا هەیە کە ئەمانە نیشانەی ڕۆحین نەک گشتگیر و ساڵانە ڕوونادات".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "لە ڕووی زانستییەوە نەسەلمێنراوە کە خۆر لە هیچ ڕۆژێکی ساڵدا بەبێ تیشکی خۆی هەڵدێت".
زاناكان سەبارەت بە كاتی شه‌وی قه‌در بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ناکۆکییەی لە نێوان زانایاندا هەیە، نابێت موسڵمان لە شەوانی ژمارە تاکەکانی دە شەوی کۆتاییدا درێغی بکه‌ن لە گەڕان بەدوایدا، بۆیە پێویستە زۆرجار نزا و نوێژ و په‌رستشه‌كانی بكه‌ن و قورئان بخوێننەوە.
PM:04:55:31/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 8284
جار خوێنراوه‌ته‌وه