نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌نتۆن ئیڤانۆڤ پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی باوترین نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌ی خستۆته ڕوو به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی وه‌ره‌مه‌كه قه‌باره‌كه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" گۆڕانی ڕه‌نگی میز به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوونی خوێن له‌گه‌ڵ میزه‌كه و هه‌ستكردن به ئازارێكی كه‌می گورچیله كه زۆركات به‌رزی په‌ستانی خوێنی له‌گه‌ڵدایه چونكه وه‌ره‌مه‌كه په‌ستان له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن دروست ده‌كات ته‌نانه‌ت به‌سوود وه‌رگرتن له ده‌رمانیش چاره‌سه‌ر نابێت، له‌گه‌ڵیدا خوێن له قاچدا كۆده‌بێته‌وه"
هێشتا ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌جه له قۆناغی سه‌ره‌تایدا زۆر ئه‌سته‌مه و به‌ڕێكه‌وت نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه هاوڵاتیان ناوبه‌ناو پشكنین بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه له دۆخی ته‌ندروستی گورچیله‌كانیان
له‌گه‌ڵ توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه هاوشێوه‌ی جۆره‌كانی دیكه كه‌سی توشبوو كێشی له‌شی له‌ده‌ستده‌دات، به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوێتی ده‌كات و ئاره‌ق ده‌كاته‌وه و تای لێدێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"هه‌تا ئێستا جیهان هۆكاری توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه دیار نییه و نه‌زانراوه به‌ڵام پیاوان 1.5 بۆ 3 جار زیاتر له ئافره‌تان توشده‌بن، چونه ته‌مه‌ن و كێشانی جگه‌ره و قه‌ڵه‌وی و بۆماوه و چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی هۆكاره بۆ توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه"
PM:04:10:31/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه