توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئیبۆپرۆفین زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی Semmelweis هه‌نگاری ئاگای له‌زیان و مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌وكردنی نا ستیرۆیدی ده‌ده‌ن به به‌رده‌وامی وه‌ك" ئیبۆپرۆفین و ئه‌سپرین" چونكه ئه‌مه هاوسه‌نگی ورده زینده‌وه‌ره‌كانی ناو گه‌ده تێكده‌دات.
ده‌رمانی دژه هه‌وكردنی ناستیرۆیده‌كان ڕۆژانه له‌جیهاندا له‌لایه‌ن 30 ملیۆن هاوڵاتی به‌كارده‌هێندرێت، زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه ده‌بێته هۆی dysbiosis واته ناهاوسه‌نگی له به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده و به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه نیشانه‌كانی ئازاری سك و سكچوون و كه‌مخوێنی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، له چه‌ند حاڵه‌تێكی دگمه‌ندا گه‌ده و كۆڵۆن كون ده‌بێت.
دكتۆر زولتان زادوری سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه له كۆئه‌ندامی هه‌رس و چاره‌سه‌ر به ده‌رمان له زانكۆی Semmelweis وتویه‌تی"نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی درێژخایه‌نی جومگه كار له بڕبڕه‌ی پشت و په‌له‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌وكردی جومگه‌ی ڕۆماتیزمی، به‌یه‌كه‌وه كارله‌تێكچوونی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده ده‌كات كه ڕێگری ده‌كه‌ن له توشبوون به نه‌خۆشی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" به‌كتریای سوودبه‌خشی ناوگه‌ده كار له چه‌ندین چالاكی گرنگی له‌ش ده‌كاتن له‌ناویاندا هاوسه‌نگی ئاستی شه‌كر و ووزه و به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و ڕێكخستنی كاری دیواری گه‌ده، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هاوسه‌نگی به‌كتریای سوودبه‌خشی گه‌ده‌یان تێكده‌چێت ئه‌وه توشی نه‌خۆشی كۆڵۆن و تێكچوونی هۆرمۆن و نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و نه‌خۆشی به‌رگری له‌ش و نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان ده‌بن."
PM:03:20:31/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه