مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێك ڤایرۆس هه‌یه به‌هۆی مێشوله‌وه
وێستگە ستایل-
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداریدا لەوەی هەرێمی ئەمەریکای لاتین و کاریبی خراپترین وەرزی تای خوێنبەربوون دەبێت کە لەمساڵدا تۆمار ده‌كرێت، هۆكاری بڵاوبوونەوەی پەتاکە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گەرمبوونی جیهان و دیاردەی کەشوهەوای ئەل نینۆ.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە لە ڕێگەی پێوەدانی مێشوولەیەکەوە دەگوازرێتەوە کە هه‌ڵگری ڤایرۆسەکەیه.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە واتە لەماوەی کەمتر لە 3 مانگدا دەسەڵاتدارانی تەندروستی ناوچه‌كه زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار حاڵەتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسه‌كه تۆمارکردووە و لە ئەنجامدا هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
خارباس باربۆسا، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی ئەمریکا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی 2024 پێدەچێت خراپترین وەرزی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بێت لە ئەمریکا".
ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش ته‌نانه‌ت هه‌ندێك حاڵه‌ت ئه‌گه‌ری خوێن به‌ربوونی هه‌یه و ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆیه‌وه 0.01 ه.
ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له وڵاته گه‌رمه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵانه 100- 400 ملیۆن هاوڵاتی توشی ده‌بن، زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون له به‌رازیل و پاراگوای و ئه‌رجه‌نتین تۆمار ده‌كرێت.
PM:03:11:31/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه