هۆکارەکانی لەبارچوونی یەک بە دوای یەک
وێستگە ستایل-
دووبارەبوونەوەی لەبارچوون ( لەبارچوونی یەک بە دوای یەک ) بریتییە لە ڕوودانی 3 لەبارچوونی یەک لە دوای یەک پێش هەفتەی بیستەمی دووگیانی، کە نزیکەی 1% بۆ 2%ی ژنان تووشی دەبێت، دكتۆره هودا پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا هۆكارهكانی ئهم حاڵهته دهخاته ڕوو.
هۆکارەکانی:
ڕەنگە هۆکاری سەرەکی لەبارچوون بە گشتی بوونی نائاسایی کرۆمۆسۆمی یان بۆماوەیی بێت لە هێلکە یان سپێرمدا کە دەبێتە هۆی لەبارچوون، هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی لەبارچوون جیاوازن، و گرنگتریینیان بریتیین لە:
1- تەمەنی دایک و باوک: ئەگەری دووبارەبوونەوەی لەبارچوون زیاد دەکات لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی دایک،
ڕێژەی لەبارچوون لەو هاوسەرانەدا زیاد دەکات کە تەمەنی ژنەکە لە ٣٥ ساڵ زیاترە و تەمەنی پیاوەکەش لە ٤٠ ساڵ زیاتر بێت
2-نائاساییەکانی منداڵدان: لەبارچوون لە ئەنجامی نائاساییەکانی منداڵدان کە لەوانەیە بەدەست هاتوو یان زگماکی بێت، وەک منداڵدانی دوو فاق یان منداڵدانی شێوە دڵی.
3-تێکچوونی کرۆمۆسۆم: تێکچوونی کرۆمۆسۆمی یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان.
4-نەخۆشی دژە فۆسفۆلیپید
5-کێشەی خوێن مەین
6-نەخۆشی ڕژێنی دەرەقی: هەندێک نەخۆشی غودەی دەرەقی وەک غودەی دەرەقی تەمبەڵ و نەخۆشی غودەی دەرەقی بەرگری خۆکار دەبنە هۆی هەندێک حاڵەتی دووبارەبوونەوەی لەبارچوون.
7-نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان: نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان پەیوەندی بە نزیکەی 10%ی دووبارەبوونەوەی لەبارچوونەوە هەیە.
8-خووی زیانبەخشی ڕۆژانە: هەندێک ئەو کارانەی کە دایکەکە ئەنجامی دەدات لەوانەیە پەیوەندییان بە دووبارەبوونەوەی لەبارچوونەوە هەبێت، وەک جگەرەکێشان.
9-شەکرە، زیادبوونی ئاستی پرۆلاکتین (هۆرمۆنی شیر) لە خوێندا (hyperprolactin)، و هەوکردنی درێژخایەنی ناوپۆشی منداڵدان.
AM:11:46:28/02/2024
ئهم بابهته 1224
جار خوێنراوهتهوه