ئافره‌تێك به‌هۆی زمانیه‌وه ناوی چووه كتێبی گینسه‌وه
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێك له ویلایه‌تی ئۆریگۆن ی ئه‌مه‌ریكا ناوی چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌هۆی قه‌باره‌ی زمانی كه نائاساییه و پانییه‌كه‌ی 13 سانتیمه‌تره.
جینی دۆڤاند له پۆرتلاند ده‌ژی، باس له‌وه ده‌كات هه‌موو كاتێك زانیویه‌تی زمانی گه‌وره‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریداوه خۆی له‌ماڵه‌وه پێوانه‌ی زمانی بكات پاش ئه‌وه بڕیار بدات ده‌توانێت به‌شداری بكات و ناوی بچێته كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كانه‌وه.
پزیشكێكی ددان پێوانه‌ی زمانی دۆڤاند ی كردوه له‌ڕێی سوود وه‌رگرتن له په‌تی خاوێن كردنه‌وه‌ی ددان، پاش ئه‌وه پێوانه‌ی په‌ته‌كه‌ی كردوه.
پاش ئه‌وه‌ی دۆڤاند به فه‌رمی ناوی چۆته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان شانازی ده‌كات به‌و ده‌ستكه‌وته‌ی هه‌یه‌نی و ده‌ڵێت" جیاوازی زمانی من نائاسایی بوو و شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م"
AM:11:34:28/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه