توێژینه‌وه‌یه‌ك: پیسبوونی هه‌وا هاوشێوه‌ی كێشانی جگه‌ره و قه‌ڵه‌وی مه‌ترسی هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌یوه‌ندیه‌كی مه‌ترسیداری له‌نێوان پیسبوونی هه‌وا و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌رخستوه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و پرۆستات.
ئه‌نجامی پێداچوونه‌وه به 27 توێژینه‌وه‌ی پێشوو له گۆڤاری Anticancer Research بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتوه ژیانكردن له‌شوێنێكدا هه‌وای پیسی تیادا بێت مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك %45 زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات 20-28% زیاد ده‌كات.
سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات پیسبوونی هه‌وا مه‌ترسی مردن به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك %80 زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری مردن به هه‌رجۆرێكی دیكه‌ی شێرپه‌نجه %22 زیاد ده‌كات، پیسبوونی هه‌وا هاوشێوه‌ی كێشانی جگه‌ره و قه‌ڵه‌وی و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی زیانی ده‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه تایبه‌ت به Good Health وتویه‌تی" PM2.5 وردیله پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا نابنه هۆی كۆكه به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدایه هۆكاره بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی له‌شی مرۆڤ به بێده‌نگی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه"
باشتر وایه هاوڵاتی له‌و ناوچانه دوور بكه‌وێته‌وه كه بزانێت كه‌ش و هه‌واكه‌ی خاوێن نییه و ده‌مامك به‌كاربهێنن له‌و شوێنانه‌ی ئاستی پیسبوونی هه‌وا تیایدا به‌رزه و ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر وه‌ك"ماسی و میوه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی وه‌ك هه‌نار و ته‌ماته و شلیك و توو و له‌ناو سه‌وزه‌كاندا قه‌رنابیت و كه‌له‌رم، ڕۆژانه‌ش چای سه‌وز بخورێته‌وه"
AM:10:53:28/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه