مه‌یموونی شه‌وانه مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره
وێستگە ستایل-
ئاژه‌ڵێكی بچووكه خاوه‌نی فه‌روویه‌كی نه‌رم و دوو چاوی قاوه‌ی گه‌وره‌یه، ئه‌مه جۆرێكه له مه‌یموونی شه‌وانه و ناوی" لۆریس ی خاو خلیچكه"
ئه‌م ئاژه‌ڵه له وڵاتی ئه‌ندنوسیا ده‌ژی، ژماره‌یه‌كی زۆریان مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره هۆكاره‌كه‌شی نه‌مانی ژینگه‌ی ژیانكردنیانه ئه‌وه ناچاری كردوون دوورگه‌ی جاوه له ئه‌ندنوسیا چۆڵ بكه‌ن و بێ لانه بمێننه‌وه، بێجگه له‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بازرگانیان پێوه ده‌كرێت، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پاراستنی سروشت ئاگایی داوه له‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه بێ زیانه مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.
ساڵی 2015 ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پاراستنی ئاژه‌ڵان هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تی ڕاگه‌یاندن بۆ ئاشكرا كردنی ئه‌و تاوانانانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌كرێت، له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه بازرگانی پێوه بكرێت و ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ڕابگیرێت كه به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵه ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:04:53:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه