پسپۆڕێك: له خواردنی جۆرێك برنج خۆتان دوور بگرن
وێستگە ستایل-
زۆرێك له ئێمه ڕۆژانه كۆمه‌ڵێك خوو دووباره ده‌كه‌ینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانین چه‌ند زیان به ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئاماده‌كردنی بڕێكی زۆر له خواردن و گه‌رمكردنه‌وه‌یه‌تی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ.
مه‌روه زین خانمێكه پسپۆڕی بواری ژه‌هر زانیه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا داوا له هاوڵاتیان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنی برنجێك كه 48 كاتژمێر به‌سه‌ر ئاماده‌كردنی تێپه‌ڕیبێت.
ئه‌م پسپۆڕه توێژینه‌وه‌یه‌كی ژاپۆنی باسده‌كات، تیایدا باس له‌وه كراوه گه‌رمكردنه‌وه‌ی برنج زیانی هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر 24 كاتژمێر به‌سه‌ر ئاماده‌كردنی تێپه‌ڕبوبێت.
مه‌روه ده‌ڵێت" ساڵانی ڕابردوو به‌هۆی خواردنی برنجێك گه‌رمكرابێته‌وه په‌تای "Cardiacberiberi" بڵاوبۆته‌وه ئه‌ویش په‌تایه‌كی نه‌خۆشییه و كار له دڵ ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی به‌رده‌وام خواردنی برنجێكه 24كاتژمێر به‌سه‌ر ئاماده‌كردنی تێپه‌ڕبوبێت."
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری خواردنی برنج له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" برنج سوودی هه‌یه بۆ له‌ش به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی و به بڕێكی زۆر بخورێت ئه‌وه له‌جیاتی سوود زیانی ده‌بێت، ئاستی شه‌كری خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و گرفت بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس دروستده‌كات"
PM:04:24:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 8436
جار خوێنراوه‌ته‌وه