‌زۆر خواردنی خوێ زیانی هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

سۆدیۆم یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ گرنگه‌كان بۆ ژیان جه‌سته‌ پێویستیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌باشی كاربكات، هه‌ركات سۆدیۆم و كلۆرید یه‌كبگرێت ئه‌وه‌ خوێی چێشت دروست ده‌بێت.

خوێ بریتیه‌ له‌ كلۆریدی سۆدیۆم، %40 ی سۆدیۆم و %60 كلۆریده‌ و تامی خواردن خۆش ده‌كات، ئه‌وكاته‌ی‌ بڕێكی زۆر خوێ بكرێت به‌سه‌ر خواردن ئه‌مه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ گه‌شه‌ی‌ به‌كتریا له‌سه‌ر خواردنه‌كه‌، خوێ هاوسه‌نگی ئاو و كانزا له‌ له‌شدا ڕێكده‌خات و جوڵه‌ی‌ ماسولكه‌كان ڕێكده‌خات.

دكتۆر ئیڤان پۆرته‌ر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ "مایۆ كلینیك" ده‌ڵێت" زۆر خواردنی خوێ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله‌ زیاد ده‌كات"

گورچیله‌كان هاوسه‌نگی سۆدیۆم له‌ له‌شدا ڕێكده‌خات، ئه‌و كاته‌ی‌ بڕێكی زۆر سۆدیۆم ده‌چێته‌ جه‌سته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ خوێندا ده‌نیشێت و دڵ ماندوو ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌مپی خوێن بكات بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی‌ له‌ش به‌و هۆیه‌وه‌ په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی‌ مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌ زیاد ده‌كات.

بۆ هه‌ر تاكێكی پێگه‌یشتوو رۆژانه‌ ده‌توانێت 2300 میلیگرام خوێ بخوات ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ یه‌ك كه‌وچكی بچووك، ئه‌م پزیشكه‌ داوا ده‌كات له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و به‌هاراتانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ خوێی تیادایه‌.


PM:03:38:27/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌