سوودەکانی منداڵبوونی سروشتی
وێستگە ستایل-
منداڵبوونی سروشتی بریتییە لە لەدایکبوونی منداڵ بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕێگەی زێیەوە، لە نێوان ٣٧-٤٢ هەفتەی دووگیانی، لەدایکبوونی سروشتی یارمەتی لەدایکبوونی منداڵێکی تەندروست دەدات، هەروەها پرۆسەی چاکبوونەوەی دایک خێراتره لە چاو نەشتەرگەری منداڵبوون، دكتۆره بنار پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا سوودهكانی ئهم جۆره منداڵبوونه دهخاته ڕوو.
سوودەکانی منداڵبوونی سروشتی بۆ دایک:
1-هەستکردن بە پەیوەندی زیاتر لەگەڵ کۆرپەکەدا لە کاتی لەدایکبووندا .
2- چاک بوونەوەی خێراتر .
3-کەمبوونەوەی مەترسییەکانی نەشتەرگەری وەک جەڵدەی سییەکان، خوێنبەربوون.
4-کەمبوونەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی بێهۆشکردن (دەرزی پشت).
5-یارمەتی دایک دەدات زووتر دەست بە شیرپێدانی سروشتی بکات
سوودەکانی منداڵبوونی سروشتی بۆ کۆرپەلە:
-لە کاتی منداڵبووندا گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا ڕوودەدات کە یارمەتی سییەکانی کۆرپەلە دەدات بە شێوەیەکی دروست گەشە بکات، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات کە بە باشی کاربکات و هیچ کێشەیەکی هەناسەدان دروست نەکات.
-یارمەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی پڕۆتینەکان دەدەن لە مێشکی کۆرپەلەدا، ئەم پرۆتینانە یارمەتی گەشە و کارەکانی مێشک دەدەن. لە کاتێکدا منداڵبوون لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە هانی جەستە نادات بۆ دەردانی ئەم پرۆتینانە.
- ئەو منداڵانەی لەڕێگەی منداڵبوونی سروشتییەوە لەدایک دەبن، سوودمەند دەبن لە خواردنی بەکتریا. ئەم بەکتریایانە سیستمی بەرگری منداڵ بەهێز دەکەن و یارمەتی دەدەن بۆ خۆپاراستن لە هەوکردن و نەخۆشییە باوەکانی منداڵان.
PM:03:21:27/02/2024
ئهم بابهته 820
جار خوێنراوهتهوه