بۆیه‌كه‌مجار كارێكی هونه‌ری له زه‌ویه‌وه ده‌برێت بۆ سه‌ر مانگ
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتی ئاسمانی" ئۆدیسۆس" له‌سه‌ر ڕووی مانگ هونه‌رمه‌ندێك ده‌بێته خاوه‌نی ناوبانگێكی نوێ پاش ئه‌وه‌ی كارێكی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و ڕێگه‌پێدراو ده‌برێت بۆسه‌ر مانگ.
سندوقێكی بێ ڕه‌نگ و له‌ناویدا چه‌ند تۆپێكی خڕ هه‌یه، نوێترین كاری هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش ی ئه‌مه‌ریكی" جیف كۆنز" ه و له‌ڕێی كه‌شتی ئاسمانی ئۆدیسۆس ده‌برێته سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌شتیه له به‌رواری 15 ی 2 ه‌وه گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێكردوه.
كه‌شتیه ئاسمانیه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Intuitive Machines سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، سه‌نته‌ره‌كه‌ی له هیوستن ه و 50 ساڵ به‌ر له ئێستا یه‌كه‌م كه‌شتی ئاسمانی ناردوه بۆ سه‌ر ڕووی مانگ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی ڕابردوو كه‌شتی ئاسمانی" بیریگرین" پاش ئه‌وه‌ی له‌كاتی ناردنی بۆ سه‌ر مانگ، له بۆشایی ئاسماندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت" گه‌یشتنی كاره‌كه‌م بۆ سه‌ر مانگ ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگه و باوه‌ڕ ناكرێت" كاره هونه‌ریه‌كه پێكهاتووه له سندوقێكی ئاویی له‌ناویدا 125 ته‌نی بچووك هه‌یه كه ئاماژه‌یه بۆ هه‌ساره‌ی مانگ، تیره‌كه‌ی یه‌ك په‌نجه‌یه و ناوی ئه‌م كاره هونه‌ریه"قۆناغه‌كانی مانگ" ه، ئه‌ویش 62 قۆناغی بینراوی مانگه كه له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه تۆماركراوه، كاره‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رنده وایكردوه جیف ببێته خاوه‌نی نازناوێكی گرنگ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا پاش ئه‌رستۆ و لیۆناردۆ داڤینشی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ناودار.
PM:04:59:26/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه