5 ڕێگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ تاقیبكه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار هه‌ست به په‌ستانی ده‌رونی و خێرابوونی لێدانی دڵ و ته‌نگ بوونی هه‌ناسه و تێكچوونی گه‌ده ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی هه‌ستێكی نه‌رێنیمان هه‌یه به‌رامبه‌ر به كه‌سێك یان بابه‌تێك، به‌ڵام مرۆڤ خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌كه خۆی ده‌توانێت خۆی ئارام بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری" واشنتن پۆست" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا مرۆڤ ده‌توانێت سوود له چه‌ند ڕێگایه‌ك وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ له خۆیدا كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وانه‌ش بریتین له:
1-نیو پێكه‌نین:
په‌ستانی ده‌رونی واده‌كات سترێس و دڵه‌ڕاوكێ نیشانه و كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ڕوخسار جێبهێڵێت، ده‌توانیت ته‌كنیكی نیو پێكه‌نین به‌كاربهێنیت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی ده‌رونی، هه‌ر ئه‌وه‌نده لێوی سه‌ره‌وه‌ت به‌رز بكه‌یته‌وه ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی سترێست كه‌م ببێته‌وه.
2-ده‌ستت بخه‌ره سه‌ر دڵت:
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆست، ئه‌گه‌ر دڵه‌ڕاوكێت هه‌بوو ده‌ستی ڕاستت بخه‌ره سه‌ر دڵت و ده‌ست چه‌پت بخه‌ره سه‌ر سكت، ئه‌مه ده‌ردانی هۆرمۆنی سترێس" كۆرتیزۆل" له جه‌سته‌دا كه‌مده‌كاته‌وه.
3-ته‌ماشای دوور بكه:
مۆبایله‌كه‌ت له‌ده‌ستت لاببه و ته‌ماشای دوور بكه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان و دڵه‌ڕاوكێت كه‌م ببێته‌وه.
4- به‌لوت هه‌ناسه بده:
دڵه‌ڕاوكێ په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌ناسه‌دان به لوت په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
5- ئازاره‌كه‌ت قبوڵ بكه:
هه‌ركات توانیت به‌و جۆره بیر بكه‌یته‌وه ئه‌مه دۆخێكی ناخۆشه و به‌سه‌رت هاتووه و كۆتایی دێت ئه‌وه به ئاسانی ده‌توانیت له‌و خه‌م و دڵته‌نگیه بچیته ده‌ره‌وه كه تێی كه‌وتویت.
PM:04:16:26/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوه‌ته‌وه