‌هۆكار و نیشانه‌كانی ئاوی سپی چاو

وێستگە ستایل-

ئاوی سپی چاو بریتییە لە تەڵخبوونی هاوێنەی (عەدەسەی) سروشتی لە چاودا، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بینین، بە شێوەیەکی سروشتی هاوێنەی چاو ڕوونە کاتێک ئاوی سپی چاو دروست دەبێت، وردە وردە عەدەسەکە دەست دەکات بە لەدەستدانی ڕوونیەکەی و تەڵخ دەبێت. کە ڕێگری دەکات لە تێپەڕبوونی ڕووناکی بۆ تۆڕی چاو . دەکرێت لە یەکێک یان لە هەردوو چاودا ڕووبدات، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکارەکان:
هەڵکشانی تەمەن و پیربوون، بەرکەوتن بە تیشکی خۆر (تیشکی سەروو بنەوشەیی)، برینداربوونی چاو، نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و جگەرەکێشان.

نیشانەکان:
 نیشانەکانی ئاوی سپی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن، گرنگترینیان بریتین لە:
1-کەمبوونەوە و تەڵخبوونی بینین وردە وردە و بێ ئازار.
2-هەستیاری بە ڕووناکی
3-ڵێڵی لە دەوروبەری ڕووناکی
4-سەختی بینین و خوێندنەوە لە شەودا.
5-زوو زوو گۆڕینی چاویلکە یان عەدەسەی چاو.
6-گۆڕانکاری لە بینینی ڕەنگەکان
7-دوو بینین
8-گۆڕینی ڕەنگی عەدەسەی چاو لە حاڵەتە پێشکەوتووەکاندا وردە وردە بۆ سپی یان قاوەیی.


PM:04:12:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌