‌هونه‌رمه‌ندێكی ناودار كۆچی دوایكرد

وێستگە ستایل-

ئه‌ستێره‌ی‌ سینه‌مای لوبنان" فادی ئیبراهیم" پاش ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه‌ ناڵاندویه‌تی، كۆچی دوایكرد.

فادی ئیبراهیم توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ قاچی بڕدراوه‌ته‌وه‌ و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ دوایشدا یه‌كێك له‌ گورچیله‌كانی لاواز بووه‌ و له‌كار كه‌وتووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كاری هونه‌ری جێگه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ دراما و كاری شانۆیی، فادی خاوه‌نی ڕوخسارێكی بیانی بووه‌ و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ دایكی ئوستورالی یه‌ و باوكی لوبنانیه‌، ساڵانێكه‌ زۆره‌ كاری هونه‌ری ده‌كات.

بێجگه‌ له‌ كاری نواندن،فادی وه‌ك وه‌رگیرێری فیلمی دیكۆمێنتاری ته‌له‌فیزۆنی لوبنان كاری كردوه‌ و چه‌ندین فیلم كارتۆنی له‌ زمانی بیانیه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.


PM:03:48:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 4800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌