ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی له‌ژێر پرده‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌خه‌وت گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وڵاتی چین" زونگ تشینگهۆ" ساڵی 2010 یه‌كێك بووه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
تشینگهۆ دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی"واهاها" بووه به‌رهه‌مهێنه‌ری ئاوی له‌قتونراو و خواردنه‌وه‌ی گازی و چا و چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی خواردنه‌وه بووه.
له‌ڕێی پێگه‌ی" ویبۆ" كۆمپانیاكه‌ی تشینگهۆ ئاشكرای كردوه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی زانراوه ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی چیتر كاریگه‌ری نه‌ماوه له‌سه‌ری گیانی له‌ده‌ستداوه، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه تشینگهۆ له نه‌خۆشخانه‌یه و ئاشكرا نه‌كراوه نه‌خۆشییه‌كه‌ی چییه.
تشینگهۆ له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا ده‌ستیكردوه به به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه گازیه‌كان تایبه‌ت به منداڵ، له قۆناغێكی ته‌مه‌نیدا ئه‌م پیاوه به‌ده‌ست خراپی دۆخی داراییه‌وه ناڵاندویه‌تی و ئه‌وه‌ش ناچاری كردوه له‌ژێر پرده‌كانی په‌كین بمێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت پاره‌ی مانه‌وه له ئوتێلیشی نه‌بووه.
ساڵی 1987 ئه‌م پیاوه كۆمپانیای"واهاها" ی دامه‌زراندوه و ئێستا بۆته یه‌كێك له به‌ناوبانگترین وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی كه‌رته‌كه‌ی خۆی، ساڵی 2010 یه‌كێك بووه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوه‌كانی چین و سامانه‌كه‌ی 8 ملیار دۆلار بووه، ساڵی ڕابردوو 53 هه‌مینی لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوه‌كانی وڵاتی چین ی هه‌بووه و سامانه‌كه‌ی 5.9 ملیار دۆلاره.
PM:07:42:25/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه