سێ نیشانه له‌كاتی نانخواردن هه‌ستت پێكرد ئاماژه‌ی توشبوونه به شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی به‌ریتانی ئاگای ده‌ده‌ن سێ نیشانه له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كان له‌سه‌ر تاك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی توشبوونه به شێرپه‌نجه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه زیاتر له 200 جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان نیشانه و ئاماژه‌ی جیاوازی هه‌یه.
هه‌ركات له‌كاتی نانخواردن هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت چونكه نیشانه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه:
1-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن، هه‌ست نه‌كردن به برسێتی وه‌ك كاتی ئاسایی، زوو تێربوون به خێرای، ئه‌م نیشانانه‌ش پێویستی به سه‌ردانی پزیشك هه‌یه.
2-ئه‌سته‌م بوونی قوتدان و جوین و هه‌ستكردن به‌وه‌ی شتێك له قوڕگدا توند بووه به به‌رده‌وامی.
3-له‌كۆتاییداهه‌ركات هه‌ستت به قورسی هه‌رسی گه‌ده كرد بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌یه.
PM:05:36:25/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 25988
جار خوێنراوه‌ته‌وه