پزیشكێك: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی سیل نێرگه‌له كێشانه
وێستگە ستایل-
لەم دواییانەدا نێرگه‌له‌کێشان بۆتە دیاردەیەکی بەربڵاو بەتایبەتی لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن و بەتایبەتتر لە کافتریا و چێشتخانەکان، لەهەمووی سەیر تر چەند کەسێک بەیەکەوە و بەهاوبەشی یەک نەرگەلە دەکێشن و مشاركە دەکەن لەنێوان یەکتری، دكتۆر هیوا پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا مه‌ترسی و زیانه‌كانی نێرگه‌له كێشان ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"بێ ئەوەی حساب بۆ کەسانی دەوروبەر بکەن لە ئافرەتانی دووگیان و کەسانێک کە نەخۆشی ڕەبۆ یان هەیە و یان هەستیاریان هەیە."
-هۆکارێکە بۆ توشبوون بەنەخۆشی تەسک بوونەوەی بۆری هەناسەی درێژخایەن COPD.
-هۆکارێکە بۆ توشبوون بەنەخۆشیەکانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان (جەلتەی دل)
-هۆکارێکی گرنگە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سیەکان و دەم و زار.
-زەرەری نێرگەلە کێشان زۆر زیاترە بەبەراورد بە جگەرەکێشانی ئاسایی چونکە هەر جەلسە و دانیشتنێکی نێرگەلە لەنێوان 45خوکەک تا كاتژمێرێك دەخایەنێت دەکاتە نزیکەی 100 جگەرە.
-هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی چەندین نەخۆشی، وەک سیل، کەڕوو، ڤایرۆسی هێرپز (تامیسکە)و کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا، هتد
بەتایبەتی لە نێوان ئەوانەی کە بە چەندین کەس یەک نێرگه‌له دەکێشن.
شایانی باسە بەکتریای سیل لە ژینگەیەک دەژی کە پلەی گەرمی لە نێوان 20 تا 45 پلەی سەدی دەژی، بۆیە ئەو ئاوە گەرمەی کە لەناو قاعیدەی نێرگه‌له بەکار دێت ژینگەیەکی لەبارە بۆ گەشە سەندنی ئەو بەکتریایە، وە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی گواستنەوەی نەخۆشی سیل.
بۆیە پزیشک پێویستە لە هەرکەسێک کە توشی نه‌خۆشی سبل بوو بپرسێت نێرگه‌له دەکێشێت یان نا وە ئایا بە کۆمەڵ و چەند کەسێک بەیەکەوە یەک نەرگەلە دەکێشن، ئەو کات هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدارن لەو نێرگه‌له کێشانە دەبێت پشکنینی سیل یان بۆ ئەنجام بدرێت و هەروەها نێرگه‌له‌كه‌ش فڕێ بدرێت.
PM:05:24:25/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه