ڕۆژانه چه‌ند گۆشت بخورێت باشه؟
وێستگە ستایل-
دكتۆره پۆلینا ڤاسیایڤا پسپۆڕی بواری خۆراكه ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه 100 گرام گۆشتی قه‌ل بخۆن ئه‌وه‌ش %25 ی پێویستی له‌ش به پرۆتین دابین ده‌كات.
ئه‌م پسپۆڕه تایبه‌ت به Gazeta.Ru ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه 100 گرام گۆشتی قه‌ل بخوات ئه‌وه پێویستی پرۆتینی له‌ش دابین ده‌كات و خواردنی 100 گرام له گۆشتی ماسی %5 ی پێویستی له‌ش دابین ده‌كات و خواردنی 100 گرام پاقله‌ی سۆیا سێ به‌شی پێویستی له‌ش به پرۆتین دابین ده‌كات و ئه‌مه‌ش پێوه‌رێكی تایبه‌ته بۆ كه‌سێك ته‌مه‌نی مامناوه‌ند بێت"
دكتۆره ڤاسیایڤا ده‌ڵێت"توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه جه‌سته‌ی كه‌سێك پێویستی به 85-90 گرام پرۆتین هه‌یه، به‌تایبه‌ت له حاڵه‌تی توشبوون به دڵه‌ڕاوكێ و چالاكی جه‌سته‌ی و خانمان له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا و له‌ماوه‌ی شیردانی سروشتی"
پرۆتین یه‌كێكه له پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و بێ پرۆتین گه‌شه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ خاو ده‌بێت، به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵیه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین وه‌ك گۆشت و به‌رهه‌مه‌كانی شیر و هێلكه و مریشك و ماسی، سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه ڕوه‌كیه‌كان شۆفان و برنج و پاقله‌ی سۆیا ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین به‌ڵام جه‌سته‌ی مرۆڤ ناتوانێت به ئاسانی هه‌ڵیبمژێت و سوودی لێوه‌ربگرێت، باشتریش وایه نیوه‌ی پرۆتین سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕوه‌كی بێت و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاژه‌ڵی بێت.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" جه‌سته پرۆتینی ئاژه‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌مژێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاژه‌ڵیه‌كان بڕێكی زۆر چه‌وری و كۆلیسترۆڵ ی تیادایه و ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌كات و له‌كاتی ئاماده‌كردنی گۆشتی سوور ئه‌گه‌ری دروستبوونی مادده‌ی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه"
PM:12:31:25/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 928
جار خوێنراوه‌ته‌وه