‌بیركردنه‌وه‌ی‌ زۆر زیانی هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

به‌هۆی په‌ستانی زۆری ژیان، بیركردنه‌وه‌ی‌ له‌ لیستی گرفته‌ ده‌رونیه‌كاندا دانراوه‌ و هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار كاریگه‌ری له‌سه‌ لایه‌نی ده‌رونی و جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.

نیشانه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی‌ زۆر:
1- ناتوانیت ته‌ركیزت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان چڕ بكه‌یته‌وه‌ و بڕیار بده‌یت
2- كه‌مخه‌وی 
3- دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیه‌كان
4- چێژ نه‌بینین له‌ كاركردن و بۆنه‌ تایبه‌ته‌كان

كاریگه‌ری زۆر بیركردنه‌وه‌ چییه‌:
1- كاریگه‌ری ده‌رونی
- هۆكاری توشبوونه‌ به‌ خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ له‌ ئه‌نجامی په‌ستانی ده‌رونی به‌رده‌وام
-نه‌مانی ئاره‌زووی چالاكی ڕۆژانه‌ و ئاره‌زووه‌كان به‌هۆی هه‌ستكردن به‌ دڵه‌ڕاوكێ و په‌ستانی ده‌روننی به‌رده‌وام.

2- كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌
-ئازار و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ له‌ ئه‌نجامی ماندوێتی ده‌رونی
- دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی‌ زۆر به‌هۆی ماندوونی له‌ش
- خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵ و ئازاری سه‌ر و په‌ستانی ده‌رونی به‌رده‌واك


چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌كرێت:
1-وه‌رزش بكه‌، چونكه‌ وه‌رزشكردن هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكێ و په‌ستانی ده‌رونی.
2-گرنگترین كاره‌كانت دیاری بكه‌، ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ بۆ ژیانت گرنگن خۆت سه‌رقاڵی ئه‌و كارانه‌ بكه‌.
3-ڕاهێنانی ئارامكردنه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ وه‌ك هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی‌ قوڵ  بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی‌ مێشك و له‌ش.
4- گرنگی به‌ ته‌ندروستی ده‌رونیت بده‌، داوای هاوكاری بكه‌ له‌ كه‌سانی پسپۆڕی ده‌رونی  چونكه‌ زۆر بیركردنه‌وه‌ ته‌نها خووه‌ و ده‌توانیت چاره‌سه‌ری بكه‌یت.


PM:12:14:24/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌