توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شه‌وانه كه‌متر له 5 كاتژمێر ده‌خه‌ون مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نوێ سه‌لماندویه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیاندان و شه‌وانه كه‌متر له 5 كاتژمێر ده‌خه‌ون مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زۆره.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی" پیسبرگ" توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 3 هه‌زار ئافره‌ت كردوه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 42-52 ساڵ بوون بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ و تیایدا شێواز و كاتی نوستن و ته‌ندروستی دڵیان خراوه‌ته ڕوو.
زۆرینه‌ی ئافره‌ته‌كان %55 یان 6 كاتژمێر و نیو نوستوون شه‌وانه و ته‌نها %14 یان كه‌متر له 5 كاتژمێر نوستوون هه‌موو شه‌وێك.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه‌متر له 5 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌وه %72 مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك و دڵ و سست بوونی دڵ و نه‌خۆشی شاخوێنبه‌ری تاجی زیاتره به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی 6 كاتژمێر زیاتر نوستوون.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی" نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هۆكاری سه‌ره‌كی مردنن له سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا"
PM:03:31:20/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه