توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆر خواردنی جۆرێك ڤیتامین زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ سه‌لماندویه‌تی خواردنی بڕێكی زۆر له" نیاسین" واته ڤیتامین B ڕه‌نگه ببێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
زاناكان له زانكۆی"كلیڤلاند كلینیك" له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له گۆڤاری" نه‌یچه‌ر میدیسن" بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی زۆر به‌كارهێنانی ڤیتامین B په‌یوه‌ندی به توشبوون به نه‌خۆشی دڵه‌وه هه‌یه.
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری میكرۆبیۆم و ته‌ندروستی له كلیڤلاند كلینیك و نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه" ستانلی هازن" باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پێیگه‌یشتوون زۆر گرنگه، چونكه پێشتر نه‌ده‌زانرا وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیتامینه به‌ڕادده‌یه‌كی زۆر ئه‌م زیانه‌ی ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 2331 كه‌س ئه‌نجامدراوه كه توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێنن، بڕێكی زۆر له ڤیتامین B یان وه‌رگرتوه و به‌و هۆیه‌وه جه‌سته‌یان وه‌رگری 4PY دروستكردوه كه به‌هۆی زیاد وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیتامینه دروست بووه و زیانی به ته‌ندروستیان گه‌یاندوه و بۆته هۆی توشبوونیان به نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاگایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنان و وه‌رگرتنی ڤیتامین B بێ پرس و ڕاوێژی پزیشك چونكه ئه‌مه زیانی گه‌وره به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.
AM:11:32:20/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوه‌ته‌وه