توێژینه‌وه‌یه‌ك: ملیۆنه‌ها گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی مرۆڤدا ڕویداوه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان پاش ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ شیكردنه‌وه‌ی كۆدی بۆماوه‌ی له‌سه‌ر چاره‌كه ملیۆنێك خۆبه‌خش، تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه زیاتر له 275 ملیۆن گۆڕاوی بۆماوه‌ی نوێ دروستبووه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا، ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ندێك كه‌س ئاسانتر توشی نه‌خۆشی ببن به‌راورد به كه‌سانی دیكه.
داتاكان له‌سه‌ر زینجیره‌ی جینیۆمی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م و كورتی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تی بۆماوه‌یی له مرۆڤدا، توێژینه‌وه‌كه به هاوكاری په‌یمانگای نیشتیمانی تایبه‌ت به ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه ملیارێك گۆڕاوی بۆماوه‌ی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا به تێكڕا دروستبووه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یارمه‌یتده‌ر ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌و دروستكردنی ده‌رمان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشییه جیاوازه‌كانن.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری" نه‌یچه‌ر" و چه‌ندین گۆڤاری زانستی دیكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه چه‌ندین ناوچه‌ی دیاریكراو ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیان تیادا هه‌یه، كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ملیۆنێك DNA دیكه له هاوڵاتیان وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری بۆماوه‌ی له‌سه‌ر توشبوون به نه‌خۆشی و ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی دیاری بكرێت.
تا ئێستا ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراوه له‌سه‌ر جینیۆم له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامدراوه كه به ڕه‌گه‌ز ئه‌وروپین، به‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌كی دیاریكراو گه‌شه‌كردنی نه‌خۆشی و دروستكردنی ده‌رمانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌خۆشییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردوه چونكه ته‌واوی دانیشتوانی جیهان له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وروپی نین.
AM:11:06:20/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه