به‌ڕێگایه‌كی ئاسان كۆتایی به ئازاری جومگه‌كانت بهێنه
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له پسپۆڕان ده‌ڵێن" به‌سوود وه‌رگرتن له چه‌ند جۆرێكی به‌هارات كاتێك بۆ سیستمی خۆراكی زیاد بكرێت، ده‌كرێت هاوكار بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان"
1- سیر: ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر و ڕێگری ده‌كات له شیبوونه‌وه و لاواز بوونی جومگه له ئه‌نجامی هه‌وكردنی جومگه‌كان.
2- زه‌رده‌چه‌وه: ئه‌نجامی تاقیكردنوه‌كان سه‌لماندویانه زه‌رده‌چه‌وه دژه هه‌وكردێكی زۆر به‌سووده و ئازار و ئاوسانی جومگه كه‌مده‌كاته‌وه و باشتریش وایه له‌گه‌ڵ بیبه‌ری تیژ بخورێت چونكه به‌م جۆره جه‌سته زیاتر سوودی لێده‌بینێت.
3- زه‌نجه‌بیل:هاوشێوه‌ی دوو به‌هاراته‌كه دیكه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی جومگه ده‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به فرێشی به‌كاربێت و بخورێت.
ئازاری جومگه‌كان ئه‌م نیشانانه‌شی له‌گه‌ڵدایه:
- ئاوسان
-نائارامی و ئازاری زۆر
-ڕه‌قبوونی جومگه
-بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه بۆ جومگه‌كانی دیكه‌ی له‌ش
- سووربوونه‌وه‌ی پێست
- به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش
بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئازاری ماسولكه‌كانت نه‌بیت باشتر وایه ئه‌م هه‌نگاوانه په‌یڕه‌و بكه‌یت:
-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌و ڕاهێنانانه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر ماسولكه‌كانت دروست ده‌كات
-كێشت دابه‌زێنه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانیت و له‌گه‌ڵ به‌ژن و باڵات گونجاوه
- پێش ئه‌وه‌ی ڕاهێنانی وه‌رزشی بكه‌یت جه‌سته‌ت گه‌رم بكه
AM:10:11:20/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوه‌ته‌وه