له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا مانگێكی ده‌ستكرد له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه
وێستگە ستایل-
سه‌نته‌ری گه‌ردوونی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات مانگێكی ده‌ستكرد ی قه‌باره گه‌وره ڕۆژی چوارشه‌ممه بكه‌وێته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، كه ده‌كاته به‌رواری 21 ی فه‌برایر ی ئه‌مساڵ.
ئه‌م مانگه ده‌ستكرده ناوی ERS-2، یه 21 ی ئه‌پریل ی 1995 نێردراوه‌ته بۆشایی ئاسمان و به‌رواری 4 ی یۆلیۆ ی 2011 له‌كاركردن گه‌وتووه و ته‌مه‌نی كۆتایی هاتووه و له‌و كاته‌وه له بۆشایی ئاسمان ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی سه‌نته‌ری گه‌روودی نێوده‌وڵه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی" ئێكس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م مانگه ده‌ستكرده له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی 21 ی فه‌برایر ی ئه‌مساڵ بكه‌وێته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی به‌دیاریكراوی كاتژمێر 12:10 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ به كاتی گرینش، و ته‌نانه‌ت دوو كاتژمێر پێش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ناتوانرێت به‌دیاریكراوی كات و شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت.
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری گه‌ردوونی نێوده‌وڵه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆگرامی تایبه‌ت به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت" كێشی ئه‌م مانگه ده‌ستكرده 2.3 هه‌زار كیلۆگرامه و درێژیه‌كه‌ی 12 مه‌تره و پانیه‌كه‌ی 12 مه‌تره و به‌رزیه‌كه‌ی 2.4 مه‌تره، ئه‌م مانگه ده‌ستكرده به یه‌كجار و یه‌ك پارچه ناكه‌وێته خواره‌وه ئه‌و كاته‌ی ده‌كه‌وێته به‌رگی هه‌واوه و ڕوبه‌ڕووی پله‌یه‌كی گه‌رمای به‌رز ده‌بێته‌وه حاڵه‌تی لێكخشاندن و ورد بوونی مانگه ده‌ستكرده‌كه ڕوو ده‌دات و پارچه گه‌وره‌كانی ده‌سوتێت و پاش ئه‌وه %20-%40 ی ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، ئه‌و پارچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته خواره‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه كێشه‌كه‌ی 52 كیلۆگرام بێت و مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی ئه‌م پارچه‌یه به مرۆڤێك یه‌ك له 100 ملیاره ئه‌وه‌ش مانای وایه كاتێك كه‌سێك له‌ماڵه‌وه ده‌بێت 1 له 1.5 ملیۆن جار كه‌متر ئه‌گه‌ری مردنی به ڕووداوی هاتوچۆ هه‌یه "
یه‌كه‌مجار نییه مانگی ده‌ستكرد بكه‌وێته خواره‌وه و سێجاری دیكه له ساڵانی 2021 و یۆلیۆی 2022 و ئۆكتۆبه‌ری 2022 چه‌ندجارێك پارچه‌ی مانگی ئاسمانی و موشه‌كێكی چینی كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
PM:05:07:18/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه