‌ته‌مه‌نی دایك و باوك كار له‌ ته‌ندروستی كۆرپه‌ ده‌كات؟

وێستگە ستایل-

پرۆفیسۆر ئه‌ناتۆلی ئه‌یشینكۆ سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوونه‌ له‌ زانكۆی سیتشینۆڤ ی پزیشكی تایبه‌ت به‌ كاریگه‌ری ته‌مه‌نی دایك و باوك له‌سه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌داوه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ گۆڤاری" ئه‌زڤیستا" وتویه‌تی ناوه‌ندی ته‌مه‌نی خانمان كه‌ ئێستا ده‌بن به‌ دایك بۆته‌ 29 ساڵ، له‌كاتێكدا له‌ ڕابردوودا خانمان له‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا زۆرینه‌ بوون به‌ دایك، به‌ڵام ئێستا بابه‌ته‌كه‌ زۆر گۆڕاوه‌ و سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه‌ نه‌ك ته‌نها وڵاتێكی دیاریكراو.

ده‌شڵێت" له‌ ئێستادا هاوڵاتیان كار بۆ دروستكردنی خودی خۆیان ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌ن و داهاتووی ئه‌و ژیانه‌ پێكبهێنن، به‌ڵام به‌م هۆیه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ له‌دایكبوونی منداڵی نه‌خۆش زیادی كردوه‌ ئه‌وه‌ش زیاتر له‌و خانمانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت پاش 35 ساڵ ده‌بن به‌دایك و ئه‌و خانمانه‌ی‌ له‌ 40 ساڵیدا مناڵیان ده‌بێت ئه‌گه‌ری له‌دایكبوونی منداڵی نه‌خۆشیان زۆر زیاتر ده‌بێت" 


PM:04:11:18/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 3104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌