‌هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی زێ

وێستگە ستایل-

هەوکردنی زێ بریتییە لە هەوکردنی دیواری زێ کە دەبێتە هۆی دەردانی دەردراو و خوران و ئازار. بەزۆری بەهۆی گۆڕانی هاوسەنگی نێوان بەکتریاکانی زێ دروست دەبێت. هەروەها بەهۆی دابەزینی ئاستی ئیسترۆجین لە دوای وەستانی سوڕی مانگانە و هەندێک کێشەی پێست، دكتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

باوترین جۆرەکانی هەوکردنی زێ بریتین لە:
1-هەوکردنی بەکتریا: ئەمەش بەهۆی گەشەکردنی زۆری بەکتریاکانەوەیە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە زێدا هەن و هاوسەنگی سروشتییەکەی تێکدەچێت.
2-هەوکردنی کەڕوو: بەزۆری بەهۆی کەڕوویەکی سروشتییەوە دروست دەبێت کە پێی دەوترێت کاندیدا ئەلبیکانس.
3-هەوکردنی مشەخۆر: ئەم هەوکردنە بەهۆی مشەخۆرێکەوە دروست دەبێت و بەزۆری لەڕێگەی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە.

نیشانەکانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌:
نیشانەکانی هەوکردنی زێ لەوانەیە بریتی بن لە:
1-گۆڕانی ڕەنگ، بۆن، یان بڕی دەردراوەکانی زێ
2-هەستکردن بە خوران یان سووتان لە زێدا
3-هەستکردن بە ئازار لە کاتی جووتبووندا
4-هەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردندا
5-خوێنبەربوونی سووک لە زێ یان پەڵە

چارەسەری هەوکردنی زێ بەندە بە جۆرەکەی 


PM:12:16:13/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 2260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌