‌ڕێگایه‌كی ئاسان ئازاری توشبووانی شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

توشبووان به‌شێرپه‌نجه‌ زۆربه‌ی‌ كات هه‌ست به‌ ئازاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ ده‌كرێت سوود له‌ ڕێگایه‌ك وه‌ربگیرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازار له‌م توشبووانه‌دا.

توێژینه‌وه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له‌ زانكۆی ملبۆرن ئه‌نجامیانداوه‌ له‌ ئوستورالیا و تیایدا ژماره‌یه‌ك توشبووی شێرپه‌نجه‌ و ژماره‌یه‌ك كه‌سی ته‌ندروست به‌شداریان كردوه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ جیاواز ڕاهێنانی وه‌رزشیان پێكراوه‌.

ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی بۆ كه‌سانی ته‌ندروست و ئه‌وانه‌ش كه‌ پێشتر مێژووی توشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ هه‌بووه‌ رێژه‌ی‌ ئازاریان كه‌مبۆته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زیاتر چالاكبوون كه‌متر هه‌ستیان به‌ ئازار كردوه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یانه‌وه‌.

دكتۆره‌ ڕیس بۆنیا سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌یه‌ ده‌ڵێت" ڕه‌نگه‌ بابه‌ته‌كه‌ زۆر سادده‌ ته‌ماشا بكرێت بۆ هه‌ندێك كه‌س به‌ڵام له‌ڕاستیدا چالاكی جه‌سته‌ی‌ بژارده‌یه‌كی زۆر باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازار به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ توشی شێرپه‌نجه‌ بوون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن"


PM:12:09:13/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌