‌كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ریتانیا په‌كی كه‌وتوه‌

وێستگە ستایل-

دواین ئامار كه‌ لیبرال دیموکراتەکان بڵاویان كردۆته‌وه‌ ، تیایدا دەركه‌وتوه‌ لە ماوەی 12 مانگی ساڵی ڕابروو هه‌تا کۆتایی مانگی ڕابردووی 2024،نزبكه‌ی‌ 1,540,945 کەس 12 كاتژمێر چاوەڕێیان کردووە بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ره‌یان بێت و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، بگوازرێنەوە یان دەربچن له‌ نه‌خۆشخانه‌.

ئه‌م ژماره‌یه‌ش بەنزیکەی ده‌كاته‌ یەک لەكۆی دە نەخۆش توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوون،ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش پێنج هێندە زیاترە لە مەرجی NHS کە تیایدا هاتووه‌ زیاتر لە 2%ی نەخۆشەکان نابێت 12 کاتژمێر یان زیاتر چاوەڕێ بکەن لە کاتی گەیشتنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌م داتایانه‌ مانگی ڕابردوو خراپترین ئاماری بەخۆیەوە بینیوه‌ لە تۆمارکردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆش كه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ستكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان كردوه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا.

ده‌یزی كوپه‌ر چالاکوانی تەندروستی لیبراڵ دیموکراتەکانه‌ له‌باره‌ی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانیNHS ده‌ڵێت "حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ دواكه‌وتنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی NHS بۆ هاوڵاتیان، ڕۆژانە هەزاران نەخۆش لە شوێنە قەرەباڵغەکانی نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كان بە ترس و ئازارەوە بەجێدەهێڵرێن، بۆ ماوەی 12 کاتژمێر یان زیاتر چاوەڕێی ئەوەن ئەو چاودێریەی کە پێویستیانە وه‌ریبگرن."

كوپه‌ر ده‌شڵێت"چاوەڕوانی 12 کاتژمێر یان زیاتر لێکەوتەی کارەساتباری بۆ تەندروستی خەڵک دەبێت، بەتایبەتی بەساڵاچووان و کەسانی لاواز، نابێت کەس ئەوەندە چاوەڕێی چاودێری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بکات"


PM:05:48:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌