‌ئاڵۆزییەکانی دووگیانی بە دووانە

وێستگە ستایل-

دووگیانی بە دووانە ، بریتییە لە دووگیانبوون بە زیاتر لە کۆرپەلەیەک، وە ڕوودەدات ئەگەر زیاتر لە هێلکەیەک لە هێلکەدانەوە دەردەدرێن و هەر هێلکەیەک بە سپێرمێک دەپیترێنێت یان کاتێک کە هێلکەیەک دوای پیتاندنی بە شێوەیەکی سروشتی دابەش دەبێت بۆ دوان و دەبێت بە دوو بەشەوە  و زیاتر لە کۆرپەلەیەک بەرهەم دەهێنێت، دكتۆره‌ هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

جۆرەکانی منداڵی دووانە:
1-دوانە لە کیسی جیاوازدا یان دوانەی لێکنەچوو (diamniotic) و لەگەڵ وێڵاشی جیاواز (dichorionic) 
2-دوانە لە کیسی جیاوازدا(diamniotic) بەڵام لە یەک وێڵاشدا
3-دوانە لە یەک کیس و لە یەک وێڵاشدا

ئاڵۆزییەکانی دووگیانی بە دووانە: 
1-باوترین ئاڵۆزی بریتییە لە لەدایکبوونی پێشوەختە؛ زیاتر لە نیوەی دووانەکان پێشوەختە لەدایک دەبن.
2-هەستکردن بە ماندووبوونێکی زۆر 
3-ئەگەری گەشکەی دووگیانی لەو خانمانەدا زیاترە کە دووگیانن بە دووانەوە.
4-مەترسی تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی زیاتر دەبێت
5-مەترسی لەدایکبوونی کۆرپەلەکان بە نەشتەرگەری منداڵبوون زیاتر دەکات
6-مردنی یەکێک لە کۆرپەلەکان دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەوەی دیکەش هەبێت (لە دووانەی لێکچوو)


PM:04:30:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌