‌ پسپۆڕان: زوو نوستن كار له‌ ته‌ندروستی ده‌كات

وێستگە ستایل-

نوستن یه‌كێكه‌ له‌و چالاكیانه‌ی‌ كار له‌ ته‌ندروستی و كوالیتی ژیانی مرۆڤ ده‌كات، پزیشكه‌كان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ڕۆژانه‌ وه‌ك پێویست بخه‌ون، چونكه‌ خه‌و كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.

پزیشكان ده‌ڵێن" نوستن له‌ كاتژمێره‌ زووه‌كانی شه‌و كاریگه‌ری دیار و به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی"

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك پێگه‌ی‌" زه‌ هێڵسی" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا باس له‌ چه‌ند سودێكی نوستنی زوو له‌ شه‌واندا كردوه‌ له‌ چه‌ندین لایه‌نه‌وه‌ وه‌ك ته‌ندروستی جه‌سته‌ و مێشك له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر چالاكی ڕۆژانه‌ی‌ مرۆڤ.

سووده‌كانی زوو نوستن چییه‌؟
1- چالاكی مێشك: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شه‌وانه‌ زوو ده‌خه‌ون چالاكی مێشكیان زیاتره‌ و به‌ته‌ركیزترن له‌ ڕۆژانه‌دا.
2-ته‌ندروستی گشتی: زوو نوستن بۆ ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن به‌سووده‌ و مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك به‌رزی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
3-مه‌زاج و هه‌ست و سۆز:كه‌مخه‌وی هۆكاره‌ بۆ دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی، ئه‌وانه‌ی‌ شه‌وانه‌ زوو ده‌خه‌ون و تێر خه‌و ده‌بن له‌ڕوی مه‌زاج و هه‌ست و سۆزیان زیاتر ئه‌رێنین.
4-هۆرمۆنه‌كانیان ڕێكتره‌: كاتێك زوو ده‌خه‌ویت ئه‌وه‌ به‌رهه‌مهاتنی هۆرمۆنه‌كانی گه‌شه‌ و هاوسه‌نگی خۆراكی له‌ جه‌سته‌دا هاوسه‌نگ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ گه‌شه‌ و ته‌ندروستی ده‌بێت.
5- زیاتر به‌رهه‌مهێنن: زوو نوستن و زوو هه‌ستان له‌خه‌و واده‌كات تۆ به‌رهه‌مت زیاتر بێت له‌ ڕۆژدا .
6-كوالیتی نوستن: زوو نوستن یارمه‌تیت ده‌دات كوالیتی خه‌وت باشتر بێت و هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌یت.
 


PM:04:12:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌