ئهم كهسانه مەترسی تووشبوونیان به مەینی خوێن هەیە لە خوێنهێنەرەکانیان
وێستگە ستایل-
مەینی خوێن، بریتیە لە کڵۆبوونی خوێن لە خوێنهێنەرە قوڵەکانی جەستەدا بەتایبەت لە قاچەکاندا کە ئاوسان و ئازاری لێ دەکەوێتەوە،دکتۆر ئارام بپسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر دهخاته ڕوو.
دكتۆر ئارام دهڵێت" ئەم حاڵەتە ئەکرێت مەترسیداربێت ئەگەر چارەسەر نەکرێت لەوانەیە جەڵتەی سییەکانی لێ بکەوێتەوە."
هەندێک هۆکار هەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیادەکەن کە ئەمانەن :
1-هەڵکشانی تەمەن بەتایبەت سەروو ٦٠ ساڵ
2-دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر و کەم جوڵەیی
3-برینداربوونی خوێنهێنەرەکان بەهۆی نەشتەرگەری یا هەر هۆکارێکی تر.
4- دووگیانی
5-بەکارهێنانی حەبی دژە سکپڕی و چارەسەرە هۆڕمۆنیەکان
6-قەڵەوی و بۆماوەیی
7-هەندێک نەخۆشی وەک پەکەوتنی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە
8- جگەرەکێشان
PM:04:07:12/02/2024
ئهم بابهته 568
جار خوێنراوهتهوه