توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ: ڤیاگرا پیاوان له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كی بێ چاره‌سه‌ر ده‌پارێزێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ده‌رمانی ڤیاگرا كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی توانای سێكسی پیاوان به‌كاردێت، ئه‌م ده‌رمانه ئه‌گه‌ری توشبوونی پیاوان به زه‌هایمه‌ر به‌ڕێژه‌ی %18 كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری" زانستی ده‌مار" بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ژماره‌یه‌ك پیاو به‌شدار بوون ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 59 ساڵ بووه كێشه‌ی لاوازی سێكسیان هه‌بووه و هیچ گرفتێكی یاده‌وه‌ریان نه‌بووه و بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسیان ڤیاگرایان پێدراوه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و پاش ئه‌وه به‌راورد كراون به‌و پیاوانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارنه‌هێناوه و هه‌ریه‌ك له هۆكاره‌كانی كێشانی جگه‌ره و سیستمی خواردن و مه‌ی خواردنه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستوه ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه %18 مه‌ترسی توشبوونیان به زه‌هایمه‌ر كه‌متر بووه به‌راورد به‌وانه‌ی به‌كاریان نه‌هێناوه.
دكتۆره لیا مۆرسلین سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زه‌هایمه‌ر له به‌ریتانیا وتویه‌تی" دروستكردنی ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری زه‌هایمه‌ر كات و پاره‌ی زۆری ده‌وبێت، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رگایه‌كی نوێ بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ده‌رمانی ڤیاگرا وه‌ك پێویست بۆ ڕێگری كردن له توشبوون به زه‌هایمه‌ر به‌كاربێت"
هێشتا بابه‌ته‌كه پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ بڕێك و له چ ته‌مه‌نێكدا ده‌كرێت سوود له‌م چاره‌سه‌ره وه‌ربگیرێت بۆ ڕێگری كردن له توشبوون به زه‌هایمه‌ر.
PM:09:27:11/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 16672
جار خوێنراوه‌ته‌وه