‌دایكێك به‌ هه‌ڵه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی كوشت

وێستگە ستایل-

داواكاری گشتی ئه‌مه‌ریكا تاوانی دایكێكی ئاشكرا كردوه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی به‌ هه‌ڵه‌ كردۆته‌ ناو فڕنه‌وه‌ و كوشتویه‌تی.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ تۆڕی" سكای نیوز" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌گماریا تۆماس له‌ شاری كانساس سیتی له‌ ویلایه‌تی میسۆری ده‌ژی، تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ كوشتنی منداڵه‌كه‌ی‌، دوای ئه‌وه‌ی‌ كردویه‌تیه‌ فڕنه‌وه‌ و سوتاوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌"

له‌باره‌ی‌ ئه‌م كه‌یسه‌ پۆلیس وتویه‌تی" دایكه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ بخه‌وێنێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی‌ بیخاته‌ جێگه‌ی‌ نوستنه‌كه‌ی‌ خستویه‌تیه‌ ناو فڕنه‌وه‌"

داواكاری گشتی ئه‌و هه‌رێمه‌ش "جان پیته‌رز" ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی‌ ڕویداوه‌ كاره‌ساته‌ و ڕۆحی مرۆڤێك كوژراوه‌، باوه‌ڕمان به‌وه‌ش هه‌یه‌ یاسا ئه‌م دۆخه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌"

شایه‌نی باسه‌ تا ئێستا دایكه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕون نه‌كردۆته‌وه‌ چۆن ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی كوشتوه‌.


PM:09:10:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌