‌پاشا چارلز: سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م نزای چاكبوونه‌وه‌م بۆ ده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-

پاشا چارلزی سێهه‌م، پاشای به‌ریتانیا سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نزا و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌خوازن پاش ئه‌وه‌ی‌ زانیویه‌تی توشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌.

چارلز له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه‌ وتویه‌تی" ده‌مه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌م له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا نامه‌ی‌ پشتیوانیان بۆ ناردووم و ئاواتی باشیان هه‌بووه‌ بۆم، هه‌موو توشبووانی شێرپه‌نجه‌ ده‌زانن ئه‌م جۆره‌ نامانه‌ هانده‌رێكی زۆر باشه‌ بۆ كه‌سی نه‌خۆش"

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو، كۆشكی به‌كنگهام پاش كه‌متر له‌ 18 مانگ ده‌ست به‌كاربوونی پاشا چارلزی سێهه‌م ئاشكرای كرد، چارلز توشی جۆرێكی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ جۆری شێرپه‌نجه‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكه‌ن، و به‌م نزیكانه‌ش پاشا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاره‌كه‌ی‌ خۆی و ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت.

هاوكات كامیلا هاوسه‌ری پاشا چارلز  ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ئاشكرای كرد" پاشای ئێستای به‌ریتانیا له‌ دۆخێكی ته‌ندروستی زۆر باشدایه‌"


PM:08:51:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌